بۆ یه‌كه‌م جار خولێك بۆ به‌بازارِكردنی گه‌شتوگوزار كرایه‌وه‌

بۆ یه‌كه‌م جار خولێك بۆ به‌بازارِكردنی گه‌شتوگوزار كرایه‌وه‌
13 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌ وڵاتانی جیهان و راكیشانی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار بۆ یه‌كه‌م جار به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بازاركردنی گه‌شتوگوزار( التسویق السیاحی marketing) ی كرده‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار خولیكی تایبه‌ت بۆ ١٧ فه‌رمانبه‌ر له‌ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانی ( هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، شوێنه‌وار) له‌ هۆلی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار كرایه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌یه‌ك وانه‌ی گرنگ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌بازارِكردن و بنه‌ماكانی به‌بازارِكردنی گه‌شتوگوزار خوێندران، برِیاریشه‌ له‌ دوای جه‌ژن خولی دووه‌م بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ست پێبكات. وانه‌كانیش له‌ لایه‌ن ئه‌نتوان عه‌ساف كه‌ پسپۆری بواره‌كه‌یه‌ و له‌ وڵاتی لوبنان هاتووه‌ ده‌گوترانه‌وه‌.له‌ كۆتای خوله‌كه‌دا برِوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شكرا.
Top