بە زۆرناردنەوە هەڕەشە لە 30 هەزار پەنابەری كورد دەكات

 بە زۆرناردنەوە هەڕەشە لە 30 هەزار پەنابەری كورد دەكات
13 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- نزیكەی 30 هەزار پەنابەری كورد بە هۆی ڕێككەوتننامەیەكی نێوان عێراق و سویدەوە، لە بەردەم هەڕەشەی بە زۆرناردنەوەدان. بەپێی ڕێككەوتنەكە، هەفتانە هەزار پەنابەری عێراقی بۆ وڵاتەكەیان ڕەوانە دەكرێنەوە.

ڕێككەوتننامەكە 29ـی ئابی ڕابردوو لە نێوان بەغدا و ستۆكهۆڵمدا ئیمزا كراوە و ئەو عێراقیانەی مافی پەنابەرێتییان نییە، بە زۆر دەنێردرێنەوە.
ئێستایش حكوومەتی عێراق فڕۆكەخانەكانی بەغدا و بەسرەی خستووەتە خزمەتی وڵاتانی ئەورووپاییەوە بۆ ناردنەوەی پەنابەران.

بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق (ئامانج عەبدوڵڵا) ڕێككەوتنەكە بە پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ دەزانێت. ئەو دەڵێ: \"ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەورووپی بە هۆی تەنگژەی ئابووری و گوشاری هاووڵاتیانیانەوە، ئێستاكە مافی پەنابەرێتی بە پەناخوازان نادەن.\""

بە گوێرەی ئامارەكانی فیدراسیۆنەكە، تائێستا زیاتر لە 6 هەزار پەنابەر بە زۆر نێردراونەتەوە.

مەترسییەكانی ڕێكەوتننامە گەییشتە ئەورووپا
زۆربەی ئەو كەسانەی بە زۆر دەنێردرێنەوە، هاووڵاتیی كوردن. پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا (ئەشواق جاف) دەڵێ: \""داوام لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی HO كردووە كە بەزۆر پەنابەرانی كورد نەنێرنەوە.\""

ئەو وڵاتانە بەو هۆیەی بارودۆخی تەناهی و ئابووریی هەرێم سەقامگیرە، پەناخوازانی كورد دەنێرنەوە. حكوومەتی هەرێمیش چەند جارێك دووپاتی كردووەتەوە كە دژی ئەو كارەیە و مۆڵەتی نەداوە بۆ ناردنەوەی پەنابەران، فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بەكار بهێندرێن.(جاف) دەڵێ: \""هەرێمی كوردستان مەترسیی ئەو وڵاتانەی لەسەرە كە نایانەوێ‌ لە داهاتوودا كورد ببێتە خاوەنی دەوڵەت.

جیا لەمەیش دۆخی دەوروبەری عێراق كاریگەریی لەسەر هەرێم هەیە.\""

دۆخی ئابووریی هەرێم پێش كەوتووە، بەڵام كۆچی 220 هەزار هاووڵاتیی دانیشتووانی ناوچەكانی دیكەی عێراق بۆ تاكە هەرێمی وڵات، وای كردووە هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی كورد كەم بێت.(ئەشواق جاف) ئەمەی بە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی HO گوتووە."
Top