سەرۆکى هەرێم لە کۆنگرەى زانستى جیهانى کوردى: کوردستان ئامانەتێکە لەسەر شانتان

سەرۆکى هەرێم لە کۆنگرەى زانستى جیهانى کوردى: کوردستان ئامانەتێکە لەسەر شانتان
12 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئەمرۆ دووەمین کۆنگرەى زانستى جیهانى کورد لەشارى هەولێر دەستى بەکارەکانى کرد لە گوتەیەکیشدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەخت لە هەنگاونان بەرەو کوردسانێکى پێش کەوتوودەکاتەوە.

سەرلەبەیانى ئەمرۆ 12/10/2012 لە هۆڵى شەهید سەعد عبدڵا بەئامادەبوونى سەرۆکى هەرۆکى هەرێمى کوردستان و نوێنەرایەتى وڵاتانى دەرەوە و وەزیرو پەرلەمان تاران دووەمین کۆنگرەى زانستى جیهانى کورد (زانست و کلتور بۆپێشکەوتنى کوردستان )دەستى بەکارەکانى کرد.
له سەرەتاى کۆنگرەكه دا فەلاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان گوتارێکى پێشکەش کرد و ئاماژەى بەوەدا کە ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەم کۆنگرەیەدا مایەیى خۆش حاڵیەو پشگیریەکە بۆ بەردەوام بوونى کارەکان، گوتیشى \" بێ گومان سازدانى ئەم کۆنگرەیە بەبێ کەموو کورتى نابێت چونکە هەوڵ و ماندووبونێکى زۆرى بۆدراوە و توانراوە 300 کەسایەتى بانگێشت بکرێت ئەوەش کاتى ویستووە \"".

گوتیشى \"" ئێمە هیواخوازین کە پێکەوە کاربکیەن بۆ پێشکەوتنى زانستى کوردى لەسەر جەم بوارەکان و هەوڵى تەواویش لەو بارەوە دەدرێت بۆئەوەى سەرکەوتن لەکارەکانى داهاتاتووشى بەدواوە بێت\"".

دواتر بەڕێز مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وتارێکى پێشکەش کرد گوتى \"" ئەم هەنگاوە کارێکى پیرۆزە و ئومێد بەخشە و هیواى سەرکەوتن بۆ ئەم کۆنگرەیە دەخوازم و جێگاى شانازیە ژمارەیەکى زۆر خەڵک لەم کۆنگرەیە ئامادەبوون بۆئەوەى ئەزموونى خۆیان بخەنە کار بەمەبەستى پێشکەوتنى هەرێمى کوردستان \"".

گوتیشى \"" شۆرش و خەبات هەربەتەنها چەکدارى نیە بەڵکو دەکرێت بەڕێگاى دیکەش ئەو شۆرشە بەردەوامى پێبدرێت، ئەوەى ئێوەش دەیکەن کارێکى پیرۆزە و کوردستان ئامانەتێکە بەسەر شانى ئێوەوە و ئەمرۆ ئێمە لە کوردستان پێویستیمان بە ژێر خانێکى موحکەمە بۆئەوەى متمانەمان بەخۆمان هەبێت، ئێمە لە ڕابردوودا چەوسێنراوبووینەوە\"".

سەرۆکى هەرێم ئەوەشى خستەڕوو کە لە ڕابردوودا گەلى کورد بەدەست ڕژێمى بەعسەوە دەیناڵاند و نانى ڕۆژانەیان نەبووەبیخۆن بەڵام ئێستا کوردستان هەنگاوى گەورەى ناوە و خاوەنى پەرلەمان و حکومەتى خۆیەتى لە کاتێکدا ئەو دامەزراوانە بێ کەمو کورتى نین بەڵام ئەو کەمو کورتیانەش بە هاوکارى و هەماهەنگى دەزگاکانى حکومەت و شارەزایان نەهێڵدرێن سەرۆکى هەرێم لە درێژەى گوتەکەسدا گوتى \"" ئێمە ئامادەین ئامۆژگاریەکانتان وەربگرین \"".

سەرۆکى هەرێم ئەوەشى خستەڕوو کە دەبێت هەرێمى کوردستان پشت بە خۆى ببەستێت و هەوڵبدات کەمتر پشت بە هاوردەکردن ببەستێتت و ناوخۆى خۆى ببوژێنێتەوە ئەوەش لە بچوکترین شتەوە هەنگاوى بۆ بنرێت تا گەورەترین شت .

دەربارەى پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستانیش سەرۆک بارزانى ئەوەى خستەڕوو کە گەلى کورد لە ڕابردوودا تووشى دەربەدەرى و کوشتن و بڕین بۆتەوە گوتى \"" لەماوەى پێنج دەقیقەدا پێنج هەزار کەس لە هەڵەبجە شەهیدکراون خەڵکى کوردستان تووشى ئەنفال کردن بوونەتەوە، بەڵام ئەمرۆ هەرێم پێشکەوتووە و تەنها لەشارى هەولێر 20 کونسوڵگەرى وڵاتانى جیهان کراونەتەوە و چوار ئەندامى مەجلیسى ئەمن کونسوڵگەریان لە هەرێمى کوردستان هەیە \"".

گوتیشى \"" دەبێت بە شێوەیەکى واقیعیانە بیر لە داهاتووى کوردستان بکەینەوە\"". "
Top