سبه‌ی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكى كوردستان كۆنگره‌ى زانستى جیهانى كورد به‌رێوه‌ده‌چێت
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونى كوردستانیانى ده‌ره‌وه‌ى ولاَت و هێنانه‌وه‌ى زانست و زانیاریه‌كانیان ، برِیاره رۆژانى 12-15/10 له شارى هه‌ولێر دووه‌م كۆنگره‌ى زانستى جیهانى كورد به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى كوردستان و گه‌وه‌ره به‌رپرسانى هه‌رێم و داموو ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ماوه‌ى چوار رۆژى كۆنگره هه‌وڵَده‌درێت باس له‌بواره‌جیاجیاكان بكرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و ته‌وه‌رانه بكرێت كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌بوار ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى و بونیاتنان پێویست پێى هه‌یه.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو: پێشنیار و راسپارده‌كانى ئه‌و كۆنگره‌یه‌ش ده‌كرێت به په‌رتوكێك و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت و داموو ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێن، تاكو ئاراسته‌ى كاركردن و شێوازى جێبه‌جێكردنیان قۆناغێكى تازه بچێته پێشه‌وه.
