دوکان.. وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر دەبێتەھۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەو سنورە پێیراگەیاندین رووداوەکە بەھۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگرەوە بووە لەسەر رێگای گشتی (دوکان-خەلەکان)و بەھۆی روداوەکەوە شۆفێری بارھەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ھاتوچۆی سنوورەکە ھۆکاری رووداوەکەی گەراندەوە بۆ زۆری رێژەی ئەو گەنمەی کە ئوتۆمبێلەکە باریکردووە کە بووەتەھۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئوتۆمبیلەکە.
-كوردسات
