مەسرور بارزانی: عەقلییەتی تاکڕەوی و پاوانخوازی لە عێراقدا قبوول ناکەین

مەسرور بارزانی: عەقلییەتی تاکڕەوی و پاوانخوازی لە عێراقدا قبوول ناکەین
10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق: خۆزگە دەخوازین سەرانسەری عێراق وەکو هەرێمی کورردستان ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت
نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ١٠/١٠/٢٠١٢ ،مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، پێشوازیی لە شاندێكی بالیوزخانەی فەرەنسا لە بەغدا کرد کە پێکهاتبوو لە باڵیوز دونی گوئێغ باڵیوزی فەرەنسا لە عیراق و ئالان گێپخات کونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا لە کوردستان و ژاک ئونغی بلۆت سکرتێری یەکەمی کونسولخانەیان لە هەولێر و مولحەقی لەشکەری لە بالیوزخانەی فەرەنسا لە عیراق.
لە دیدارێکدا سەرەتا مەسرور بارزانی بەخێرهاتنێکی گەرمی شاندی میوان و بەتایبەتی کونسوڵی گشتی نوێیان لە هەرێمی کوردستاندا کرد و وێرای پشتیوانیکردنی بەرێزیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەکارە نوێیەکەیدا.
ئەمەو لە ناوەرۆکی دیدارەکەدا دوا رەوشی دەڤەرەکە و پەرەسەندنەکانی خرانە بەر باس و گفتوگۆو هەردوولا جەختیان لە سەر پالپشتیی داوا ڕەواکانی گەلانی ناوچەکە و یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە رێگەچارەی ئاشتیانە کرد.
هەر لە میانەی ئەم دیدارەدا شاندی فەرەنسی خۆشحالیی خۆیان بەرامبەر بە رەوشی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمدا دەربڕی و دەستخۆشانەیان لە دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەریم کرد کە توانیویانە سەرکەوتوویانە ئاسایشی هەریم بپارێزن کە بە فاکتەرێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ پێشکەوتنی هەرێم لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئاوەدانیدا، هەروەها هیوایان خواست ناوچەکانی دیکەی عێراقیش وەک هەرێمی کوردستان ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینن. لە بارەی کێشەکانی عێراقەوە، مەسرور بارزانی عەقلییەتی تاکڕەوی و پاوانخوازیی بە کرۆکی کێشەکانی عێراق ناوزەد کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە زاڵبوونی ئەم عەقلییەتە لە عێراقدا قبوول ناکرێت و بەڵکو تەنیا بە دیموکراسی و گەڕانەوە بۆ دەستوور کێشەکان چارەسەردەکرێن و بەهاوسەنگی بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق دەستەبەر دەبێت.
لە کۆتایی دیدارەدا جەخت لەسەر فراوانکرنی پەیوەندییە دووقۆلیەکان لە گشت بوارەکاندا و دانانی رێکاری کارا بۆ ئەم مەبەستە کراوەیە.
Top