10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ له‌رێورِه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونى شاندێكى لقى 10ى سۆران و به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى رانیه‌ى پارتى و نوێنه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ده‌زگاى شه‌هیدانى لقى11و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى شه‌هیدانى رانیه‌و به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدو جه‌ماوه‌رێكى زۆرى ناوچه‌كه،ته‌رمى شه‌هیدى قاره‌مان(عومه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلاَ)ناسراو به(عومه‌ر ئێندزه‌یى)له‌گۆرِستانى شارۆچكه‌ى دیاناوه هێنرایه‌وه به‌ره‌و شارى رانیه،له‌شارۆچكه‌ى شكارته‌ش له‌لایه‌ن شاندی لقى(11)و لیژنه ناوچه‌كانى خۆشناوه‌تى و حاجیاواو بیتوێنه‌وه پێشوازى له‌ته‌رمى شه‌هید كرا‌و پاشان له‌گۆرِستانى بۆسكێنى سه‌ر به‌شارى رانیه،له‌رێورِه‌سمێكدا به‌خاك سپێردرا.جێى باسه شه‌هید عومه‌ر ئێندزه‌یى پێشمه‌رگه‌ى شۆرِشى گولاَن له‌ساڵى (1966)له‌گوندى ئێندزىَ ى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر له‌دایكبووه،له‌سه‌ره‌تاى لاوێتییه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردووه،پاشان له‌شۆرِشى گولاَنى پێشكه‌وتنخوازدا بووه‌ته‌پێشمه‌رگه،كارگێرِى به‌شى سه‌ربازیی لیژنه‌ى ناوچه‌ى رانیه بووه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئازا‌و دڵسۆزى رێبازى پیرۆزى كوردایه‌تى و بارزانیی نه‌مر بووه.به‌داخه‌وه له‌ساڵى 1995له‌نزیك شارۆچكه‌ى قه‌سرىَ له‌شه‌رِى به‌رگری له‌كورستان و رێبازى بارزانیى نه‌مردا شه‌هیدبووه.