ده‌میرتاش: ئازادكردنی ئۆجه‌لان توركیا به‌هێز ده‌كات
هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حیزبه‌كه‌ی كرا له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ئه‌و پلانه‌ی كه توركیا دایڕشتووه بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی سووریا دژی ئاشتی و دیموكراسییه، ئه‌وه پێشێلكارییه دژی مافه‌كانی دیموكراسی و ئاشتی، چونكه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا چاوه‌ڕێی بارودۆخی سووریا بكات و بزانێت به كوێ ده‌گات، نه‌وه‌كو به ده‌نگی په‌رله‌مان هێرش بكه‌نه سه‌ر خاكی سووریا .
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به ئۆجه‌لان گوتی \"به‌بڕوای من چاره‌سه‌ری دۆزی كورد وابه‌سته‌یه به به‌ردانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و هیچ كێشه‌یه‌ك نامێنێت به‌ناوی كێشه‌ی كورد له توركیا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت به‌به‌ردانی ئۆجه‌لان توركیا به‌هێز ده‌بێت."
