نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌وه
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، ڕ‌اپۆرتێكى گشتى له‌باره‌ى كار و پرۆژه‌كانى حكوومه‌ت و ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد كه تيايدا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له بواره جياجياكانى پرۆژه و خزمه‌تگوزارييه‌كاندا هه‌ن و پێويستييان به پشتگيريى زياتره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌يه‌كى باشتر به پيرى داخوازى و پێداويستييه‌كانى هاووڵاتيانه‌وه بچن، ئاستێكى باشترى خزمه‌تگوزارييه‌كانيش له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
پاشان به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى كێشه و گرفته‌كان و داواكارى و پێدوايستييه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى خۆيانه‌وه قسه‌يان كرد و چه‌ندين پێشنياريان بۆ نه‌هێشتنى كه‌موكوڕييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان، خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زيران.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران كه كۆبوونه‌وه‌ى به كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جددى بۆ به‌دواداچوونى كێشه و كه‌موكوڕييه‌كان ناساند، دواى گوێگرتن له به‌رپرسانى ده‌زگا كارگێڕييه‌كانى حكوومه‌ت، سه‌ره‌تا ئاماژه‌ى به ڕۆڵى پارێزگار و ستافى كارگێريى پارێزگاى هه‌ولێر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن له شارى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه كرد، پاشان هاته سه‌ر كێشه و گرفته‌كان و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان.
نێچيرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه كار و ئه‌ركى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت خزمه‌تكردنى هاووڵاتيانه، هه‌ر كه‌سێكيش له هه‌ر بوارێكى كارگێڕيدا به‌رپرسياريه‌تيه‌كى له ئه‌ستۆدا بێت، به‌رپرسياريه‌تيه‌كى گه‌وره‌يه و ده‌بێ له خزمه‌تى هاووڵاتياندا بێت. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تكرنى باشتر له كارى پێكه‌ويى و تيمدايه و داواى كرد كه هه‌موو داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت وه‌كوو تيمێك كار بكه‌ن، تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زيران هاته سه‌ر باسى داواكارى و تمووحى هاووڵاتيان و گوتى: \"جاران هاووڵاتيان خه‌مى ئاسايشيان بوو، ديارترين داواكارييان ئاسايش بوو، به‌ڵام ئێستا كه ئاسايش به‌رقه‌راره و له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن به دى هاتووه، ئاساييه كه ئاستى داواكارييه‌كانى هاووڵاتيانيش به‌رز ببێته‌وه و داواى كار و خزمه‌تى باشتر له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا بكه‌ن، مافى خۆشيانه گله‌يى له كه‌موكوڕى بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێ كه ناكرێ هه‌موو شته‌كان پێكه‌و بكرێن. ده‌زگاكانى حكوومه‌تيش ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه تا ژيان به‌رده‌وام بێ، خزمه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بێ\"".
نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته سه‌ر كه‌موكوڕييه‌كان و ڕايگه‌ياند\"" ده‌بێ سوود له هه‌ڵه‌كانى پێشوو وه‌ربگيرێت و چاك بكرێنه‌وه\"". هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ى له‌و كارانه گرت كه كواليتيان باش نيه و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه \""هه‌ر كارێت بكرێت، ده‌بێ به كواليتييه‌كى به‌رز بكرێت و گرنگييه‌كى زۆر به ورده‌كارى و به‌دواداچوون بدرێت، ده‌بێ شتى خراب و بێ كواليتى نه‌كرێت، هه‌ر كار و پرۆژه و خزمه‌تگوزارييه‌ك هه‌بێت، ده‌بێ به شێوه‌يه‌كى باش بكرێت\"".
سه‌رۆك وه‌زيران ڕوونى كرده‌وه كه ئيتر ده‌بێ بير له پرۆژه و كارى ستراتيژى بكرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ته‌نيا پرۆژه‌ى بچووك ئه‌نجام بدرێت. ڕاشيگه‌ياند كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك قوتابخانه و نه‌خۆشخانه، له هه‌رێمى كوردستانيش به گشتى يازده به‌نداو دروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها داواى كرد كه سيسته‌مى ته‌ندروستيى هه‌ولێر باشتر بكرێت و گرنگيى زياتر به سه‌وزايى و باخچه‌كان بدرێت. له بوارى وه‌به‌رهێنانيشدا بواره‌كانى پيشه‌سازى، كشتو‌كاڵى و گه‌شتوگوزارى هان بدرێن."
