هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونه‌وه
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌مڕۆ، سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 9/10/2012، له هه‌ولێری پایته‌خت، كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ و په‌یوه‌ندار به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، رووداو و پێشهاته ناوخویی و عێڕاقی و هه‌رێمایه‌تیه‌كان گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی، هه‌ردوولا وه‌كو هه‌میشه به‌زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه‌و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه‌و عیراق و كوردستانیان زانی و سوربوین له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه و باشتر پیاده‌كردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌هه‌مبه‌ر پرسه گرینگه‌كانی ناوخۆیی، عێراقی، هه‌رێمایه‌تی و، ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندارن به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌وه.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه بڕیاریدا كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان، وه‌كو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرا، به‌رده‌وامبن و زوو به‌زوویی ئانجامبدرێن.
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
9/10/2012
