وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی وێركشۆپێك له‌سه‌ر هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت ساز ده‌كه‌ن
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی وێركشۆپه‌كه، وه‌زیری پلاندانان ووتارێكی پێشكه‌شكرد تیایدا سوپاسی نوێنه‌رانی ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئاماده‌بوونیان، و نیازی حكومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ڕوو بۆ فراوانكردنی ئاستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه له رێگای هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم و باشتركردنی جۆری خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ دانیشتوانی هه‌رێم. هه‌روه‌ها د. علی سندی ئاماژه‌ی كرد كه جگه له راسپارده‌كانی ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌كه ده‌ستیكردووه به‌دیراسه‌تكردنی ئه‌زموونی ووڵاتانی توركیا و هیند و ئوردن له‌م بواره‌دا، و ئێستا سه‌رقاڵی دانانی یاسایه‌كه بۆ رێكخستنی سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت.
دواتر نوێنه‌رانی ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك پرێزنته‌یشنیان پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌م ده‌زگایه له هه‌رێمی كوردستان و وورده‌كارییه‌كانی هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت وچۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌باشترین شێواز كه زۆرترین سوودی لێوه‌ربگیرێت.
