سه‌رۆك وه‌زيران پێشوازى له شاندێكى فه‌ره‌نسى كرد
له ديداێكدا باڵيۆزى فه‌ره‌نسى له به‌غدا خۆشحاڵيى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران نيشان دا، هه‌روه‌ها كونسولى گشتيى تازه‌ى وڵاته‌كه له هه‌ولێر به سه‌رۆك وه‌زيران ناساند. باڵيۆزى فه‌ره‌نسا تيشكى خسته په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و بوونى كونسولخانه‌ى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به نيشانه‌ى بايه‌خدانى فه‌ره‌نسا به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بوارى سياسى، ڕۆشنبيرى، په‌روه‌رده‌يى، كولتوورى و بازرگانى له قه‌ڵه‌م دا. ڕاشيگه‌ياند كه كۆمپانيا فه‌ره‌نسييه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به شێوه‌يه‌كى كارا به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى شاندى ميوان و ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و ويستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشخستن و بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دووقۆڵى به تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولان، دووپات كرده‌وه. جه‌ختيشى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاسانكارييه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له به‌رده‌م كۆمپانيا فه‌ره‌نسييه‌كان خۆش بكات تا بتوان ده‌رفه‌تى كاركردن له هه‌رێمى كوردستان به ده‌ست بهێنن.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ڕه‌وشى ئێستاى عيراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايان خسته به‌ر باس و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور، هه‌موو هه‌نگاوێكى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه و له ڕێگه‌ى ديالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوى پراكتيكى سه‌لماندوويه‌تى كه خوازياره هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هيچ كێشه‌يه‌ك به هه‌ڵپه‌سێراوى نه‌مێنێته‌وه.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووريا لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران و شاندى فه‌ره‌نسى بوو كه هه‌ردوولا ديد و بۆچوونى خۆيان له‌باره‌يه‌وه گۆڕييه‌وه و سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به گرنگيى هه‌بوونى هه‌ڵوێستێكى جدديى نێوده‌وڵه‌تى بۆ يه‌كلابوونه‌وه‌ى كێشه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ى ڕۆژانه له سووريا ده‌ڕژێت، كرد. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕيارێكدايه كه گه‌لى سووريا له‌باره‌ى دواڕۆژى وڵاته‌كه‌يه‌وه؛ ده‌يدات.
