جارێكى دیكه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بنارى قه‌ندیلیان بۆردومانكرده‌وه‌

جارێكى دیكه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بنارى قه‌ندیلیان بۆردومانكرده‌وه‌
7 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مرۆ جارێكى دیكه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌وروبه‌رى چه‌ند گوندێكى بنارى قه‌ندیلیان له‌ ده‌ڤه‌رى پشتده‌ر بۆردومانكرده‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ دواى نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ورووبه‌رى گونده‌كانى ئێنزه‌ ، خوێ بیان و سله‌ و بۆله‌یان له‌ بنارى قه‌ندیل له‌ ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بۆردومانكرد و جگه‌ له‌ زیانه‌ مادده‌یه‌كان و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
Top