سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت مامۆستا مه‌لا حه‌مدی سه‌له‌فی ده‌كات
خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت
مامۆستا مه‌لا حه‌مدی سه‌له‌فی
سڵاوی خواتان لێ بێت
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی زانای ئایینی و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و نووسه‌ر و توێژه‌ره‌وه خوالێیخۆشبێت مامۆستا مه‌لا حه‌مدی سه‌له‌فی _م پێگه‌یشت و له ناخه‌وه دڵگرانی كردم .
به‌م بۆنه خه‌مناك و ناخۆشه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و له ناخی دڵیشه‌وه هاوخه‌می خۆم به ئێوه و گشت زانا و مامۆستایانی ئایینی و نووسه‌رانی گه‌له‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نم .
بێگومان كۆچی دوایی خوالێیخۆشبێت خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان ، چونكه مامۆستای كۆچكردوو خاوه‌ن بیر و خامه‌یه‌كی دیار و چه‌ندین به‌رهه‌می به پێزه ، له بواره‌كانی نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئایینی سونبلێكی دیار بوو ، بۆیه له لای من هه‌میشه جێگای رێز و ته‌قدیر بووه .
ره‌حمه‌ت له گیانی پاكی مامۆستا و له خوای گه‌وره داواكارم به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌ییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و له هه‌موو كۆست و خه‌مانیش به دووریان بگرێت .
انا للة وانا الية را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
6/10/2012
