رانیه: شه‌ش حاڵه‌تی تووشبوون به‌په‌تای كۆلێرا تۆمار ده‌كرێت
چه‌ند رۆژێكه نه‌خۆشی كۆلێرا له‌شاری سلێمانی بڵاوبۆته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، تائێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یانی دیكه‌ش له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
كۆلێرا، نه‌خۆشیه‌كی به‌كتری هه‌ناوییه‌و توشی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌بێت‌و له‌كه‌سی توشبوه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی دیكه، سه‌رچاوه‌كانی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بریتیه له‌بونی ئاو و خواردنی پیسه.
ئه‌حمه‌د نیهاد وتیشی، ته‌نها له‌دوو ڕۆژی ڕابردوو 80_ 100 نه‌خۆش به‌هۆكاری سكچوون‌و ڕشانه‌وه داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كراون‌و ژماره‌كه‌شیان له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو ڕێكارێكی ته‌ندروستی پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كان گیراوه‌ته‌به‌رو ده‌رمان‌و موغه‌زی پێویستیان بۆ دابینكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه رونیكرده‌وه كه هه‌ر نه‌خۆشێك به‌هۆی سكچوون‌و ڕشانه‌وه له‌لایان داخڵ بكرێت تا دڵنیابوونه‌وه لێی مامه‌ڵه‌ی تووشبوو به‌نه‌خۆشی كۆلێرای له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆلێرا بریتیه له‌بێهێزی كه‌سی توشبوو، سكچون به‌رێژه‌یه‌كی زۆر‌و به‌به‌رده‌وامی، رشانه‌وه، ئازاری ده‌ماری قاچ، كه‌مبونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی‌و ئاوی له‌شی كه‌سی توشبوو، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش.
