فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکەن
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ چارێکی دیکە ئاسمانی ھەرێمی کوردستانیان بەزاندو بۆ ماوەی نیو سەعات گوندەکانی بناری قەندیل‌و سنوری ناحیەی سەنگەسەریان بۆردومان کرد.
لەوبارەیەوە محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە کوردسات-ی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە سەعات نۆوە بۆ سەعات نۆو نیو بەسەر گوندەکانی لۆلان، گەلی رەش‌و چیای خواکورک دا سوڕانەوە، پاشان گوندەکانی دایلان، تالین‌و سیدا لە گەلی خواکورکیان بۆردومانکردو گوندەکانی ئیشم لە نزیک گەلیێ رەش لە دەشتی بەرازگریان بەخەستی بۆردومان کردووە، بەڵام زەرەرو زیانەکان نەزانراوە.
Top