زیاتر لەھەشت سەد حاجی ھەرێمی کوردستان گەیشتونەتە عەرەبستانی سعودی

زیاتر لەھەشت سەد حاجی ھەرێمی کوردستان گەیشتونەتە عەرەبستانی سعودی
4 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا) تائێستا زیاتر لەھەشت سەد حاجی لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستانەوە گەیشتوونەتە شاری مەدینەی عەرەبستانی سعودی،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت حاجیەکان لەڕووی تەندروستی و دەروونیەوە زۆر باشن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان\"ئیسماعیل خالید گەڵاڵی\""لەعەرەبستانی سعودیە لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\""تائێستا ھەشت سەدو دە حاجی لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیانەوە گەیشتونەتە شاری مەدینەی عەرەبستانی سعودی و ڕۆژانەش سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی ئەو شارە دەکەن\"".
گەڵاڵی گووتیشی:\""لەڕووی تەندروستی و دەروونیەوە حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە شاری مەدینە زۆر باشن و ھیچ کێشەو گرفتێکی تەندروستی بۆ ئەو ھەشت سەدو یانزە حاجییە دروست نەبووە\"".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""ھاتنی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانیەوە بۆ عەرەبستانی سعودی درێژەی دەبێت\"".
"
Top