یادی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرایه‌وه
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خاتوو هایدی مێرك سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ته‌كنۆلۆژیا و راهێنانی ئه‌وروپی له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌رز راگرتنی یادی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌قوناغی بوژانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی وه‌سف كرد و گوتی: ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به قوناغێكی خێرا به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن تێپه‌ر ده‌بین و زۆر خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵتانین له‌م قوناغه‌دا به‌شدارین له دروستكردنی توانا مرۆییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی كلتووری له نێوان كۆمه‌ڵگای كوردستانی و كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی .
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ته‌كنولۆژیاو راهێنانی ئه‌وروپی راگه‌یاند هیچ شتێك له‌وه سه‌رنج راكێشتر نییه كه ده‌بینین له هه‌رێمی كوردستان هزرو بیری جیاواز هه‌یه، هاوكات هه‌موو پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، به‌ڕێزیان هیوای خواست سه‌نته‌ری ناوبراو به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێگای جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و كاره‌كان و كردنه‌وه‌ی خولی فێركردن و راهێنان.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له وته‌یه‌كدا ئه‌م یاده‌ی له گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پیرۆز كرد و سڵاو‌و رێزی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێڕاگه‌یاندن و سوپاسی سه‌نته‌ری (ETTC ) سه‌نته‌ری ته‌كنولۆژیا و راهێنانی ئه‌وروپی كرد بۆ ئه‌و یارمه‌تی و هاوكاریه‌ی كه به‌ڕێگای كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و فێركردنه‌وه پێشكه‌ش به كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێزیان گوتی: ئێمه له كوردستان باش ده‌زانین زوڵم و سته‌م و په‌رته‌وازه‌یی مانای چییه، چونكه ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد به سنوورێكی ده‌ستكرد له‌یه‌ك جیاكراینه‌وه كه به خواستی ئێمه نه‌بووه و ده‌بێ ئێمه سوود له ئه‌زموونی ئه‌ڵمانیا له‌م رووه‌وه وه‌ربگرین وه‌كو وڵاتێكی گرنگ و پێشكه‌وتوو .
به‌ڕێزیان رایگه‌یاند ئێمه زۆر خۆشحاڵین و گه‌شبینین به ئاینده‌ی ئه‌وه‌ی كه له دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 وه به هاوكاری دۆستان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجاممان داوه ، به‌ڵام له قوناغی ئه‌مڕۆماندا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاری و یارمه‌تیدانی سه‌نته‌ر و ده‌زگای هاوشێوه‌ی ئێوه هه‌یه بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن له تواناكانی مرۆیی و راهێنانیان له‌سه‌ر ته‌كنولۆژیا و ته‌واوی چه‌مكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات.
دواتر باڵیۆز ڤۆلف گانگ رینگه‌ڕ بالًیوزی پێشووی ئه‌ڵمانیاو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی (ETTC) بابه‌تێكی له ژێر ناوی سنووره‌كان هه‌رگیز مرۆڤه‌كان له‌یك جیاناكه‌نه‌وه پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به مێژووی دروستكردنی دیواری به‌رلین له ئه‌ڵمانیا كرد و چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵ خسته‌ڕوو.
ڤۆڵف گانگ رینگه‌ڕ گوتی: بۆیه ئه‌م بابه‌ته له هه‌رێمی كوردستان پێش كه‌ش ده‌كه‌م چونكه گه‌لی كوردیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره به سنوورێك له یه‌ك جیاكرایه‌وه و كوردی ئێران و كوردی توركیا و كوردی سوریا و كوردی ئێره له عیراق هه‌میشه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و ده‌ڵێن ئێمه یه‌ك میلله‌تین و هه‌موو راپه‌رین و شۆرش و بزاڤه ئازادیخوازه‌كانیشی داوای یه‌كگرتنه‌وه و ئازادیان كردووه. باڵیۆز ڤۆڵف گانگ رینگه‌ڕ له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا گوتی: ئێمه ئێستا له هه‌ولێرین هه‌رێمێكی ئازاد ده‌بینین و له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت كه جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌كه.
هه‌روه‌ها كونسڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان رۆڵف ئۆلریش به‌م بۆنه‌یه‌وه ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێزیان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم هه‌یانه.
