د.دلاوه‌ر : گۆڕان زەرەر دەكات ئەگەر بگەڕێتەوە ناو یەكێتی
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا ئه‌نجامیداوه، پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز باس له‌نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، كه هه‌فته‌ی رابردوو 29/4 به‌سه‌رۆكایه‌تی تاڵهبانیو نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبوونه‌وه.
د.دلاوه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه ره‌نگه له‌مه‌ودوا به‌رپرسانی گۆڕان له پهرلهمانو راگه‌یاندنه‌كانیاندا موجامه‌له‌ی یه‌كێتی بكهنو فشاری چاكسازی له‌سه‌ر پارتی‌و یه‌كێتیش كه‌مبكه‌نه‌وه، \""ئه‌وه‌ش ره‌نگه له‌جه‌ماوه‌ری گۆڕان كه‌مبكاته‌وه\"".
له به‌شێكی تری چاوێكهوتنهكهدا د.دلاوه‌ر ده‌لێت \""له‌یه‌كه‌م رۆژی راگه‌یاندنی بزووتنهوهكهوه، سه‌ركرده‌كانی گۆڕان شیعاری ڕیفۆرم و چاكسازییان ههڵگرتو حاڵه‌تێكی نوێیان له‌هه‌رێم داهێنا، هیوایه‌كی گه‌شیان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم په‌یداكرد، به‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا فشاری چاكسازی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات زیاد دهكاتو سیاسه‌تمه‌داران ملكه‌چی ده‌نگده‌ران ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر سه‌ركه‌وتوو نهبوونو ئه‌وله‌ویه‌تیان نه‌دایه هاندانی چاكسازیی\"".
هه‌روه‌ها وتی \""ئێستاش ترسی خه‌ڵك له‌وه‌یه كه له‌دوای رێككه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و شیعارانه واز لێبهێننو بكه‌ونه‌وه یاری ده‌سه‌ڵات به‌شێوازی كۆن، ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه باری هه‌رێم بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دۆخی جاران‌و ئه‌زموونی ئۆپۆزیسیۆن لاواز بكات‌و سیستمی دیموكراسی بنكۆڵ بكات‌و بگره سیستمی دوو ئیداره‌یی هه‌ڵسێنێته‌وه\"".
رۆژی 24ی ئه‌یلول، وه‌فدی یه‌كێتی و گۆران به سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبونه‌وه‌و چه‌ند رۆژێك دواتر جارێكی تر تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا پێكه‌وه له قه‌لاچوالان به نهێنی كۆبونه‌وه.
د.دلاوه‌ر وتی \""گۆڕان وه‌ك هه‌ر حیزبێكی تری گۆڕه‌پان، ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌ستكه‌وێت، یه‌كێتیش ئه‌و رێككهوتنهه به‌كارده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لاوازنهبێو درێژه بكێشێ، ئه‌گه‌ر بارودۆخ وه‌ك جاران به‌رده‌وامبێ، ئه‌وا یه‌كێتی به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێ‌و چانسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت\"".
هه‌روه‌ها وتی \""ئێستا باری داراییه‌كه‌ی له‌جاران خراپتره‌و لایه‌نگیرو هه‌وادارانیان له‌پۆستی هه‌ستیاری فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا دوورخراونه‌ته‌وه‌و له‌ڕووی جه‌ماوه‌ریشه‌وه بزووتنه‌وه‌كه گه‌یشته لوتكه‌یه‌ك كه له‌مه‌ودوا ئاراسته‌ی به‌ره‌و خواره‌وه‌یه\"".
-NRT"
