یه‌كگرتوو ره‌خنه له گۆڕان ده‌گرێت
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، شه‌وی رابردوو راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتوو ره‌خنه‌ی توندیان له‌و سه‌ردانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گرت.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتوو كاردانه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د زیاتر رو‌ونیكرده‌وه، \""كاتێك یه‌كگرتوو بۆ كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌كی گشتی چو‌وبو‌ونه لای سه‌رۆكی هه‌رێم، راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان به خراپ ئه‌و سه‌ردانه‌یان لێكدایه‌وه، بۆیه ئه‌وه به‌شێك له كاردانه‌وه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ره‌خنه‌گرتنه به ته‌وجیه نه‌بووه\"".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: \""بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه بۆ لای یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجامبدات، ئێمه‌ی وه‌ك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئاگاداركردووه‌ته‌وه\""."
