فەلەكەدین كاكەیی: هەندێك لایەن لە كوردستان چارەنووسی خۆیان بە رژێمی سووریا گرێداوە
فەلەكەدین كاكەیی، نووسەر و سیاسەتوانی بەئەزموونی كورد و وەزیری رۆشنبیری پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا لە ژێر ناونیشانی (بێداربوونەوەی نەتەوەیەك)كە تایبەت بۆ (گوڵان)ی نووسیوەتی، دەڵێ: چاكترین و ڕاستترین سیاسەتی هەرێمی باشوور هەر ئەوە بوو كە سەرۆك بارزانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا كردو پارت و گرووپەكانی كۆكردەوەو تا ڕادەیەكی باش هێنانیە یەكخستن، بە ئاشكراش پشتگیریی بۆ خەباتی دیموكراتخوازیی گشت خەڵكی سووریا دەربڕی.
كاكەیی لەبەشێكی دیكەی وتارەكەی دا ئاشكرای دەكات: حكومەتی مالكی و هەندێك لایەنی كوردستانیی دۆستی ئەو بە پێی سیاسەتێكی ئیقلیمی پشتیوانیی نهێنی و ئاشكرایان بۆ ڕژێمی سووریا نیشانداوە بە واتایەكی دیكە مالكی و هاوپەیمانە كوردستانیەكانیی، چارەنووسی خۆیان بە چارەنووسی ڕژێمەكەی سووریاوە گرێداوە، كە كەوتنی مسۆگەری ئەو بە سلبی بە سەریاندا دەشكێتەوە! ئەوە دەرئەنجامێكی سادەی لۆژیكی ژیانە.
ئەم وتارەی فەلەكەدین كاكەیی لە ژمارە 898ی گۆڤاری گوڵان بڵاو بووەتەوە.
