كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
2 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– ئه‌مڕۆ سێشەممە له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر، له كه‌شوهه‌وایه‌كى ڕاشكاوانه‌دا باس له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى ده‌كه‌ونه ڕێگه‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له سه‌ر ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌سازى بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق.
هه‌وه‌رها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له سه‌ر په‌له‌كردن له داڕشتنى ستراتیژیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ڕ ڕووداوه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه له سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى.
