سەركردەیەكی كۆمەڵ دەڵێ كەس بۆی نییە لەجیاتی هەموو هەرێمی كوردستان قسە بكات
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێیوایە، هەرێمی کوردستان خاوەنی ستراتیژێک نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان، گوتی: ده‌سته‌یه‌كیش نییە بۆ توێژینەوەی ئەو پێشهاتانەی رو له هه‌رێم ده‌كه‌ن، کە پێویست بە هه‌ڵوێستی رون و ئاشكرا دەکات بەرامبەریان.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ بە سبەی گوتووە: پێویستە چیتر کەسێک یاخود حیزب، سیاسەت و بڕیار بۆ هەموو هه‌رێمی كوردستان نه‌دات، دەبێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پەرلەمان و لەوێ ئەم دۆسیانە یەکلایی بکرێتەوەو بڕیاری دروستی لەبارەوە بدرێت.
