لە قامیشلۆ، تەقینەوەیەکى خۆکوژى روویدا

لە قامیشلۆ، تەقینەوەیەکى خۆکوژى روویدا
1ى تشرینى یەکەم/ ئۆکتۆبەر (گوڵان میدیا)- لە ئەنجامى تەقینەوەیەکى خۆکوژى لە قامیشلۆ لە کوردستانى سووریا، 4 کەس کوژراون و ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون.

ئێوارەى دوێنآ، کەسێکى نەناسراو، ئوتومبێلێکى بۆمبڕێژکراوى لە نزیک بنکەیەکى سەربازى لە شارى قامیشلۆ تەقاندەوە و بووە هۆى کوژرانى 4 کەس و برینداربوونى ژمارەیەکى دیکە.
سەرۆکى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سووریا، بە ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێسى راگەیاندووە، ئەمە یەکەمین جارە تەقینەوەى خۆکوژى لە شارى قامیشلۆ روودەدات.
Top