وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كرد و كۆبوونه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ به‌شداری كردنی له كۆنگره‌ی چواره‌می ئاك پارتی . هه‌روه‌ها باسی له وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ به‌شداری كردنی له كۆنگره‌ی چواره‌می ئاك پارتی ، كه له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ئاك پارتی دووپات كردبۆوه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی توركیا‌و به تایبه‌تی كێشه‌ی كورد گرتوویه‌تیه به‌ر ، ئۆغلۆ ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به پاڵپشتیه‌كی گرنگ دانا بۆ به‌رده‌وام بوونی ئاك پارتی له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی گرتوویه‌تیه به‌ر .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا كرا و گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه دووپات كرایه‌وه و باس له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو كرا بۆ فراوان كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له رووی دبلۆماسی و ئابووریه‌وه .
سه‌رۆك بارزانی وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌موو پاڵپشتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی پلان و نه‌خشه‌ی ئاك پارتی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد پێویسته توركیا له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ناوخۆیی گرتوویه‌تیه به‌ر به‌رده‌وام بێت .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كه هه‌رێمی كوردستان و توركیا دوو دراوسێی گرنگی یه‌كترین و هیواشیان خواست په‌یوه‌ندیه‌كان بگه‌نه ئاستێكی باڵاتر له‌وه‌ی كه ئێستا له نێوان هه‌ردولادا هه‌یه .
