وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن: فەرمانگە هەیە فەرمانبەرى لە خۆى زیاترە و فەرمانگەیشمان هەیە، بێ فەرمانبەرە

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن: فەرمانگە هەیە فەرمانبەرى لە خۆى زیاترە و فەرمانگەیشمان هەیە، بێ فەرمانبەرە
1 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– سەرچاوەیەک لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی دا، وەزارەتەکەیان گرفتى ناهاوسەنگیى فەرمانبەرى هەیە و بە نیازن گۆڕانکارى لە دەوامى چەند فەرمانگەیەکیاندا بکەن.

گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم، ئومێد محەمەد، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"ئەو دەنگوباسەى کە دەڵێت وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن 2700 فەرمانبەرى بێکارى هەیە و مانگانە بەبێ ئیش مووچە وەردەگرن بەو شێوەیە نییە، بەڵکوو ئیمە گرفتێکمان هەیە کە ناهاوسەنگیى ژمارەى فەرمانبەرانمانە\"".
ئومێد محەمەد گوتی: \""فەرمانگە هەیە فەرمانبەرى لە خۆى زۆرە و فەرمانگەشمان هەیە، هیچ فەرمانبەرى نییە و یان ناتوانین بە هۆى بێ فەرمانبەرییەوە فەرمانگەى گواستنەوە و پۆستە و گەیاندن بکەینەوە\""
ڕوونی کردەوە، \""لەو پشکەى دامەزراندن کە ساڵانە وەبەرمان دەکەوێت وا دەکەین گرفتى بێ فەرمانبەرى چارەسەر بکەین، چونکە ناتوانین بەهۆى دووریى شوێنەوە فەرمانبەرى زیادەى ناو شارەکان ببەینە ئەو شوێنانەى کە ئێستا فەرمانگەیان لێدەکەینەوە.\""
زیاتر گوتی، \""بیرۆکەیەکمان هەیە بەوەى کە کارى وەرگرتنى پارەى مانگانەى کارەبا بدرێتە فەرمانبەرانى ئێمە کە ئەوکات دەتوانین بەو فەرمانبەرانەى کە زیادن ئەو کارە بکەین، بەڵام ئەوە پێویستى بە رەزامەندى و دیراسەکردن هەیە.\"""
Top