هەولێر دەبێتە پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەب

هەولێر دەبێتە پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەب
30 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، ڕایگەیاند كە بۆ دەستنیشانكردنی دوو لە باشترین پایتەختەكانی وڵاتانی عەرەب لە بواری گەشتوگوزاردا بۆ ساڵی 2014، عێراق بە هەڵبژاردنی هەولێر لەگەڵ حەوت وڵاتی عەرەبیدا كێبڕكێ دەكات.
گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، حاكم شەممەری، ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجوومەنی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب كۆ دەبێتەوە و تێیدا دوو لە پایتەختی وڵاتانی عەرەبی لە بواری گوشتوگوزاردا هەڵدەبژێرێت؛ ئەو پایتەختەیش كە ئەمڕۆ عێراق هەڵیدەبژێرێت هەولێرە.\"
شەممەری زیاتر گوتی \""ڕاوێژكاری وەزارەت، بەها مەیاح، سەرۆكایەتیی شاندی عێراق دەكات بۆ میسر و هەولیر بە پایتەختی گەشتوگوزار لەسەر بنەمای مێژوویی و باری گەشتوگوزاری پێشنیاز دەكات.\""
عێراق، میسر، تونس، قەتەر، سعوودیە، عوممان و مەغریب لەو كێبڕكێیەدا كە بۆ هەڵبژاردنی دوو لە باشترین پایتەختی وڵاتانی عەرەبە لە بواری گەشتوگوزاردا بۆ ساڵی 2014 بەشداریب دەكەن."
Top