ئاكانیوز دادەخرێت

ئاكانیوز دادەخرێت
26 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵن میدیا) ـ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی ئاژانسه‌كه‌ (سه‌رباز ساڵح) له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی له‌ \"فه‌یس بووك\"" نوسیوویه‌تی: ئاكانیوز به‌هۆی دروستبوونی تەنگژەی دارایی، كە دووچاری دەزگاكە بووەتەوە و بە داخەوە بە یەكجاری دادەخرێ\"".


هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی نوسیووه‌ كه‌ لە كوردستان لەبەرئەوەی یاسایەك نییە كە لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووبێ بۆ پشتگیری لە كاری راگەیاندن و رۆشنبیری، بۆیە هەموو موفاجەئەیەك روو دەدا، ئاكانیوز هیوایەكی گەش بوو بۆ دروستبوونی راگەیاندنی پیشەیی، بێلایەنییەكی لە كاردا دروست كرد كە ئاسان نەبوو لە كوردستان بتوانی بێلایەنی بپارێزی.

جێگه‌ی باسه‌ ئاژانسی \""ئاكانیوز\"" یه‌كێكه‌ له‌ ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌كانی كوردستان كه‌ له‌ساڵی 2008ـه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ زمانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی وه‌شانی ده‌كرد و پرۆژه‌یه‌كی ده‌زگای \""ئاراس\"" بۆ چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ بوو.

بڕیاریشه‌ له‌ 1ـی ئۆكتۆبه‌ردا په‌خشی سایته‌كه‌ به‌ یه‌كجاری بوه‌ستێنرێت.
"
Top