پارتی: كۆبوونەوەی گۆڕان و یەكێتی ئیجابیە
\"عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی\"" سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر کۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت که ده‌ستووری هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، پارتی دیموکراتی کوردستان ناچێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه و به دڵنیاییه‌وه رازی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان که‌م ده‌کاته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م رایه بن که ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، پارتیش رێگر نابێت.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی گوتی: هه‌رچه‌نده پارتیش تێبینیی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ده‌ستوور هه‌یه، به‌ڵام پێمان باشه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان، لایه‌نه‌کان زیاتر گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ن یان راپرسیی له‌سه‌ر بکرێت و ئه‌گه‌ر هات‌و خه‌ڵک رازی بوو ئه‌وکات ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌ستووره له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و رێگه‌ی هه‌موار کردنی تێدایه.
گوته‌بێژی پارتی له سلێمانی روونیشی کرده‌وه: پێشوازی له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی ده‌که‌ین و پێمان‌وایه هه‌موو کۆبوونه‌وه و لێک‌نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک، له‌نێوان هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی بێت، بۆ یه‌کگرتنی نێوماڵی کوردی زۆر باشه و به خاڵێکی ئیجابیی داده‌نێین. هه‌ردوولامان(یه‌کێتی و پارتی) له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕایان که تایبه‌تمه‌ندیی خۆمان بپارێزین و رێکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێک دابنیشین و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین."
