تەنها لە دهۆك 30 هەزار پەنابەری سووریا هەیە
بەپێی ئامارەكان لە 26ی ئاب/ئۆگستسی رابردوو ژمارەی پەنابەرانی عێراق لە كەمپی دومیز گەیشتبووە 14 هەزار كەس كە زۆرینەیان كوردن.
محەمەد عەبدوڵا حەمۆ بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، نیشتەجێبوونی پەنابەران لە كەمپەكە بەویستی خۆیانە و ئەو خاڵەی لای ئێمە گرینگە كە پەنابەر سەربەستە لە مانەوەی لە كەمپەكە یان چوونی بۆلای كەسوكاری لە پارێزگەكانی هەرێم و كاركردن تێیاندا.
زیاتر گوتی، بەڵام تۆماركردنی پەنابەران لە كەمپەكە شتێكی بەزۆر و پێویستە و ئاماژەی كرد، بەپێی دوائامار ژمارەی پەنابەران 28 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
حەمۆ روونی كردەوە، پێشبینی دەكەین ژمارەی پەنابەران زیاتر بێ و ئاماژەی كرد، سەردانی هونەرمەندی ئەمەریكایی ئەنجیلینا جولی بۆ كەمپەكە بووە هۆی گرینگیدانی زیاتری نەتەوە یەكگترووەكان.
ماوەی زیاتر لە 18 مانگە تەنگژەی سووریا بەردەوامە و بەوهۆیەوە تا ئێستە زیاتر لە 25 هەزار كەس كوژراون، وێڕای ئاوارەبوونی نێزیكەی 200 هەزار كەس بۆ وڵاتانی دراوسێی سووریا.
