مامۆستایانی بنه‌ڕه‌تی لە هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، خۆپێشاندانیان ساز دا
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك مامۆستای بنه‌ڕه‌تی، كه په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان ته‌واو كردووه به بڕوانامه‌ی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و داوایان ده‌كرد، خوێندنی له كۆلیژه‌كانی ئێواران ئه‌وانیش بگرێته‌وه تاوه‌كو بتوانن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به ده‌ست بێنن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ده‌ركردووه، كه ئه‌و مامۆستایانه‌ی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانیان ته‌واو كردووه، به بڕوانامه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، به مه‌رجێك نمره‌یان له 60 كه‌متر نه‌بێ، كۆلیژێكی ئێوارانیان بۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌توانن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به ده‌ست بێنن.
هه‌ڤال حه‌سه‌ن، مامۆستای بنه‌ڕه‌تی له قوتابخانه‌ی به‌ستۆره‌ی بنه‌ڕه‌تی گوتی \"ئێمه ئه‌و خۆپێشاندانه‌مان بۆیه رێكخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنه ئێمه‌ش بگرێته‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی پۆلی 12یان ته‌واو كردووه، هه‌ر كاتێك بێ ده‌توانن بخوێنن له زانكۆ و په‌یمانگاكان، به‌ڵام ئێمه ناتوانی بخوێنین\"".
-PNA"
