سبەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجیدا ده‌چنه‌وه‌

سبەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجیدا ده‌چنه‌وه‌
22 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه‌ تیایدا داوای پێداچوونه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیان له‌گه‌ڵ پارتی كرده‌وه‌. بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌به‌ سیاسییه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار كۆبنه‌وه‌ .

سبەی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جگه‌ له‌ پرسی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق، تاڵه‌بانی باسی پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی بخاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی كه‌ دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی به‌ڕه‌سمی داوای ئه‌مه‌یان كردووه‌ .

-باسنیوز



Top