یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی داوای پێداچوونه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات
له به‌شێكی راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا هاتووه \"یه‌كێتی له 37 ساڵی رابردوودا، به‌قۆناخی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه و بۆ هه‌ر قۆناغێكیش به‌رنامه و سیاسه‌تی گونجاوی هه‌بووه.، هه‌لومه‌رجی ئێسته‌ش قۆناخێكی نوێی تری له ناوچه‌كه‌دا هێناوه‌ته‌پێش... بۆیه ئه‌ركی یه‌كێتیه بۆ ئه‌م قۆناخه‌ش وردتر له قۆناخه‌كانی پێشوو بڕیار و به‌رنامه‌ی نوێی هه‌بێ، ئه‌مه‌ش وا له یه‌كێتی ده‌خوازێ كۆی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنێته‌وه، له كوێشدا پێویست بكات گۆڕانكارییان تێدا بكات... رێكه‌وتنی ستراتیژی، گه‌رچی وه‌ك بنه‌ما و ده‌سته‌به‌ری په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی له‌م قۆناخه‌ی گوزه‌ری ئه‌زمونه‌كه‌ماندا، هێشتا گرنگیه چاره‌نوسسازییه‌كه‌ی ماوه، به‌ڵام له‌م پێودانگه‌شه‌وه، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه هه‌یه‌و له‌هه‌ر بڕگه و به‌شێكدا پێویستی كرد، به گفتوگۆی په‌رۆشانه، له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یماندا پێداچونه‌وه‌یان پیادا بكرێت \"".
ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا تێپه‌ڕیوه كه 8 خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت."
