سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رۆما له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆبووه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا جه‌ختی له سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و گووتیشی كوردستان بۆ ئێمه شوێنێكی گرنگه له رووی سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوورییه‌وه و هه‌روه‌ها گوتیشی له رێی كونسوڵخانه‌مان له هه‌ولێر توانیومانه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه په‌ره پێبده‌ین و كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كاری باش له پێناو ئاوادانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه بكه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ین جگه له ئاوادانكردنه‌وه له رووی فه‌رهه‌نگییشه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانمان به هێزتر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی له باره‌ی بارودۆخی سووریا ده‌ربری و رۆڵی كوردی سووریاشی به گرنگ دانا و گوتیشی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له‌م وڵاته رووبدات رۆڵ و مافی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ده‌ستبه‌ربێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و پلانانه‌ی ولاتی ئیتالیا ده‌ربری و گوتی : ئێمه به هه‌موو توانایه‌ك هاوكارتان ده‌بین بۆ قووڵًتركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له پێناو سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له باره‌ی دۆسییه‌ی سووریاشه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته روو كه بیست و چوار هه‌زار هاوڵاتی سووریی له هه‌رێمی كوردستان په‌ناهه‌نده‌ن و تا ئێستا له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوی ی‌و ئێن ئێچ سی ئاره‌وه به پێی توانا هاوكاریی كراون و داواشی كرد ئیتاڵیا و وڵاتانی دیكه‌ش هاوكاربن بۆ ره‌وشی ژیانی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو له دكتۆر فوئاد حوسێن و فه‌لاح مسته‌فا و خاتوو رێزان و هێمن هه‌ورامی ، شاندی ئیتاڵیاش پێكهاتبوو له به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گه‌وره راوێژكارانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا
