چەكدارانی \"پەیەدە\"" پابەندنەبوونیان بە بڕیارەكانی دەستەی باڵای كورد ڕاگەیاند"

چەكدارانی \
–لە بەیاننامەیەكیدا، \"یەكەكانی پاراستنی گەل\"" كە سەربە پارتیی یەکێتیی دیموكراتی كورد(پەیەدە)، جەخت دەكاتەوە لەوەی كە چیدی پابەندی بڕیارەكانی دەستەی باڵای كورد نابێت، وەك ئەوەی كە پێشتر وابەستەیی خۆی بۆ بڕیار و ڕێنماییەكانی ئەو دەستەیە ڕاگەیاندبوو.
بەیاننامەكەی \""یەكەكانی پاراستنی گەل\"" کە دوێنێ دانەیەکی دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتووە تێیدا هاتووە \""بڕیارمان دا كە پابەندی بڕیارەكانی دەستەی باڵای كورد نەبین و ئێمە پابەندی بڕیار و دەرهاویشتەكانی دواكۆبوونەوەی ئەو دەستەیەیش نابین كە لە 7 – 8ـی مانگی ڕابردوو لە هەولێر بەسترا.\""
بەپێی نێوەرۆكی بەیاننامەكە و بە گوزارشتی خۆیان، پابەندنەبوونیان لە بێوەفایی دەستەی باڵای كوردەوەیە لە پابەندنەبوون لە بەڕەسمی نەناسینی یەكەكانی بە ناو پاراستنی گەلەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە \""سەرەڕای هەوڵی زۆری یەكەكانی پاراستنی گەل بۆ پابەندبوونیان بە بڕیارەكانی و داننان بە دەستەی باڵای كوردی وەك نوێنەری شەرعیی گەلی كورد لە ڕۆژاوای كوردستان، بۆ یەكەكانمان ڕوون بووەوە كە ئەو دەستەیە لە بڕیارەكانیدا جیددی نییە.\"" "
Top