نێچیرڤان بارزنى: عێراق بەرامبەر نەوتی كوردستان سیاسەتێكی فاشیل بەكاردەهێنێت
نێچیرڤان بارزانى، ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا، له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
بارزانى، ئاماژه‌ى به چه‌ند خاڵێكى نێوان رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا كرد و گوتى \"حكومه‌تى عێراق ئه‌مساڵ 650 ملیارى ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌دات، كه له‌بوارى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، 350 ملیاریش ده‌خاته نێو بودجه‌ى ساڵى داهاتوو، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى زۆرباشه بۆ ئه‌وه‌ى پرسى نه‌وت له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق یه‌كلایى بكرێته‌وه\"". هه‌روه‌ها گوتى \""له‌و 700 هه‌زار به‌رمیل سووتهمهنییهى رۆژانه حكومه‌تى عێراق بۆ پێداویستى ناوخۆ ده‌یپاڵێوێت، له‌مه‌ودا 17%ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت\"".
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان به‌غدا و ههولێرپێكهێنراوه، ئه‌گه‌ر كتوپڕ كێشه‌یه‌ك هاته پێش له مه‌سه‌له‌ى نه‌وت، چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى حكومه‌تى عێراقى كرد بۆ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، به‌ڵام گوتى \""په‌سه‌ندكردنى ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه ماناى ئه‌وه نییه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربوون یان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن\"".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانى حوسێن شه‌هرستانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروباروبارى وزه، كه گوتبووى ئه‌و كۆمپانیانه ده‌خه‌ینه لیستى ره‌ش كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى نه‌وتیان ئیمزا كردووه. بارزانى له‌و باره‌یه‌وه گوتى \""كۆمپانیاكان ئاگادارن و ده‌زانن كه شه‌هرستانى ئه‌وان ده‌خاته لیستى ره‌شه‌وه، به‌ڵام هه‌ردێن، كۆمپانیاكان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن ته‌حه‌مولى ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن\""، گوتیشى \""سیاسه‌تى به‌غدا له‌باره‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان، خستنه نێو لیستى ره‌شى كۆمپانیاكان، سیاسه‌تێكى فاشیله\"".
سه‌باره‌ت به ناردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا، نێچیرڤان بارزانى گوتى \""هیچ یاسایه‌ك نییه، كه ته‌نیا كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌وتى عێراق ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكات\"".
حكومه‌تى عێراق خه‌رجى حاكیمه ده‌دات
نێچیرڤان بارزانى له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا ئاشكرایكرد كه حكومه‌تى عێراق رازى بووه به‌شى كوردستان له خه‌رجییه‌كانى حاكیمه بداته هه‌رێمى كوردستان. گوتیشى \""حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه، به‌شى كوردستان له خه‌رجى حاكیمه، كه ساڵانى پێشووتریش نه‌یداوه، بیدات\"".
بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه 17%ى بودجه‌ى عێراقه، دواى ده‌رهێنانى بودجه‌ى سیادى و حاكیمه، ئینجا به‌شى كوردستانى لێده‌درێت. كه دواى ده‌رهێنانى ئه‌و خه‌رجیانه به‌شى كوردستان ته‌نیا 11-12% ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌پێى یاساى موازه‌نه هه‌رێمى كوردستان به‌شى هه‌یه له خه‌رجى حاكیمه، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق ئه‌و خه‌رجییه به ته‌واوى ناداته هه‌رێمى كوردستان\"".
ماده‌ى 140 ئه‌وله‌ویاتى كاره‌كانمانه
هه‌رچه‌نده نێچیرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه كێشه‌ى نه‌وت خه‌ریكه به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێت، به‌ڵام گوتى ئه‌وله‌ویه‌تى كورد له به‌غدا جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقه.
نێچیرڤان بارزانى گوتى \""به‌جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ته‌واوى كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن\"".
هه‌ڵوێستى خۆمان به تاڵه‌بانى راده‌گه‌یه‌نین
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مالیكى، نێچیرڤان بارزانى گوتى \""له‌گه‌ڵ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عێراق دهدانیشین و هه‌ڵوێستى خۆمان روون ده‌كه‌ینه‌وه\"".
نێچیرڤان بارزانى ره‌تیكرده‌وه كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كى سهخسى له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا هه‌بێت و گوتى \""ئه‌وه‌ى كاك مه‌سعود ده‌یكات، داواكردنى مافى میلله‌تێكه\"".
هێزى دیجله به‌رده‌وامه
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى دروستكردنى هێزى دیجله‌ى كرد و ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى عێراق گرت و گوتى \""به‌داخه‌وه مالیكى به مام جه‌لالى گوتووه، كارى ئه‌و هێزه راده‌گرم، به‌ڵام به كردار به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌و هێزه، ئه‌وه‌ش رێك وا نیشان ده‌دات، كه كاتى خۆى حكومه‌تى به‌عسى عێراق هێزێكى بۆ \""شیمال\"" دروستكردبوو، عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید كرایه سه‌رۆكى ئه‌و هێزه\"".
ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره بگیرێت راده‌گه‌یه‌نرێت
له ماوه‌ى رابردوودا 14 كه‌س له شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كران، كه وا ده‌گوترا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كه‌سانه \""رفێندراون\"".
به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى ره‌تیكرده‌وه كه‌س رفێندرابێ و گوتى \""نابێت وشه‌ى رفاندن بهكاربێهێنن، چونكه ئه‌وانه به بڕیارى دادگه گیراون، ئه‌وانه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه گیراون، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، چونكه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش كه‌س ناگرێت\""، هه‌روه‌ها گوتى \""داوامان له ئاسایش كردووه له‌ومه‌ودوا هه‌ر كه‌سێكتان ده‌ستگیر كرد، یه‌كسه‌ر رایبهگهیهنن، كه ئه‌و كه‌سه‌مان ده‌ستگیر كردووه\"".
- رووداو"
