له كه‌ركوك هیچ موختارێك ده‌ستی له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه
كامل ساڵه‌یی قایمقامی كه‌ركووك له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌والڕ ئه‌وهه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌و گوتیشی هیچ موختارێك ده‌ستی له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
بلاَوبوونهوهی ئه‌م ههوالاَنهش دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كه ههندىَ له‌و موختارانه‌ی كه‌ركوك ده‌بنه ئامانجی تیرۆریستان و به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش موختاری گهرِهكی تسعین كه به‌ره‌گه‌ز توركمان بوو هه‌روه‌ها موختاری گه‌ره‌كی یه‌كی حوزیرانیش كه عه‌ره‌بێكی سوننه بوو له كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه كوژران، ئه‌مه‌ش دڵهرِاوكێی خسته نێوموختارانی كه‌ركووكه‌وه.
قایمقامی كه‌ركوك هه‌روه‌ها گوتی: له م پارێزگایه‌دا ته‌نیا موختاره‌كان ناكرێنه ئامانجی تیرۆریستان به‌ڵكو ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه ده‌ست له كه‌س ناپارێزن و به‌رده‌وام هه‌وڵی تێكدانی ئارامیی شارهكهوخهڵكهكهی ده‌ده‌ن.
