نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یاوەری بۆ بەخێرهاتنەوەی مام جەلال چوونە سلێمانی
شاندی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی و به‌شدارییی فازڵ میرانی، مه‌سرور بارزانی، عێزه‌دین به‌رواری، زه‌عیم عه‌لی، محه‌ممه‌د مه‌حموود و ئازاد به‌رواری له گه‌ڵ مام جه‌لال و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کۆبوونه‌وه و وێڕانی به‌خێر هێنانه‌وه‌ی مام جه‌لال سه‌باره‌ت به باشتر بوونی بواری ته‌ندروستیی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی.
مام جه‌لال، سوپاسی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌م دیداره ده‌ربڕی.
