موراد قەرەیلان: سندوقی ریفراندۆم بخەنە بەردەست گەلی کورد بزانن چی دەوێت
موراد قەرەیلان، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆماچڤاکێن کوردستان KCK، بە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی راگەیاندوە: به‌چادوێری دام و ده‌زگای نێو نه‌ته‌وه‌یی سندوقی ریفراندۆم بخه‌نه به‌رده‌م گه‌لی کورد، ئه‌وکاته گه‌لی کورد وه‌ڵام ده‌داته‌وه که چی ده‌وێت
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کوردیش لە تورکیا، قەرەیلان ئاماژەی بەوەداوە: AKP ناتوانێت به‌ڕێبازی ئه‌مرۆی ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ته‌ڤگه‌ری کورد به دوای چاره‌سه‌ریه‌ک له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی تورکیادا بگه‌ڕێت، ئه‌وه به سایه‌ی ئایدۆلۆژیا و رێنماییه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش AKP به هێرشه‌کانی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، تورکیا به‌ره‌و تاریکی ده‌بات و دینامێت ده‌خاته ژێر یه‌کێتی تورکیاوه\".
رونیشیكرده‌وه، ئاپۆ زیندانیکراوێکی ئاسایی نییه، پێویسته بۆ سه‌رخستنی ئه‌و که‌مپینه، هه‌مو کوردستانیانی دانیشتوی وڵاتانانی ده‌ره‌وه و هه‌مو لایه‌نگرانی مافه‌کانی مرۆڤ، لایه‌نگرانی یه‌کسانی و ئازادیخوازان، سه‌رجه‌م دۆستانی گه‌لی کورد له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵی جددی بده‌ن\"".
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK ، ئەوەشی خستەڕو، سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌رونی و گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان (420) رۆژه به‌رده‌وامه و وتی \""ئه‌و گۆشه‌گیرییه هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی نییه، ئه‌وه به ته‌واوی به فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیری کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان ده‌کرێت.
ناوبراو وەک ئاماژەیەک بە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی باوکری کوردستان، باسی لەوە کردوە، هه‌ندێک هه‌رێمی باشور هه‌ن که سوپای تورک پێشتر ده‌یانتوانی بچن، له ئێستا به‌دواوه ناتوانن بکه‌ونه ئه‌و هه‌رێمانه‌وه، نه‌ک ته‌نیا ناتوانن به‌ڵکو له نێوان شه‌مزینان و چه‌لێ ناتوانن بچنه شڕنا‌خ و ئه‌لکێ، له‌کاتێکدا که ناتوانن بچنه ئه‌و هه‌رێمانه‌وه، ئه‌ی چۆن ده‌توانێت بێت‌و بکه‌وێته باشوره‌وه، من لێره باس له راستیه‌ک ده‌که‌م، ده‌وڵه‌تی تورک قه‌بوڵ ناکات به‌ڵام با کۆمه‌ڵگه‌ی تورک ئه‌وه بزانێت، ده‌وڵه‌ت و سوپای تورک چیتر ناتوانێت بچێته هه‌ر شوێنێک که خۆی بییه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ریدا هێزی گه‌ریلا هه‌یه، باخچه‌لی ویستی ئاڵای تورک له‌قه‌ندیل داچه‌قێنێت، به‌ڵام ئیدی ناتوانێت ئه‌و ئاڵایه له چیای هه‌ره‌کۆڵیش داچه‌قێنێت\"".
-سبەی"
