فڕۆكه‌وانیی ئیمارات به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی به‌گه‌شته‌كانی خۆی بۆ پایته‌خت كرد
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان وفه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئیمارات له عیراق و باڵیۆزی ئیمارات له عیراق ئاماده‌ی بوون، شێخ ماجید معه‌للا و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی فڕۆكه‌وانیی ئیمارات بۆ كاری بازرگانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وكه‌نداو و ئێران له په‌یڤێكدا سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ولێر به‌شوێنێكی گه‌وره بۆ بازرگانیی ئازاد داده‌نرێت هاوشێوه‌ی دوبه‌ی ، هه‌ولێر شوێنیكی سه‌رنجڕاكێشه بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی بیناسازی و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت وغاز.
هه‌روه‌ها نیشانی‌دا ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی داخیلی بازار بین وببینه خاڵی گه‌یشتنی گه‌شتوگوزار بۆ ئه‌م شاره جوانه.
له‌مباره‌یه‌وه و له‌لێدوانێكی تایبه‌ت عه‌بدولڵا شه‌حی باڵیۆزی ئیمارات له ئێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ئه‌م هێڵه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیمارات وهه‌رێمی كوردستان و دووپاتیكرده‌وه هه‌بوونی كۆمپانیای زه‌به‌للاحی له‌مجۆره ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و 26 ده‌وڵه‌ت كه ئه‌و هێڵه فڕۆكه‌وانییه كاریان تیادا ده‌كات.
شیاوی باسه كۆمپانیای ئیمارات بۆ شه‌حنی ئاسمانی كه سه‌ر به فڕۆكه‌وانیی ئیماراتییه له شوباتی 2011ـه‌وه له‌هه‌ولێرده‌ستی به‌كاركردووه و توانیویه‌تی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازیی نه‌وت بۆ هه‌ولێر و چه‌ندین وێستگه‌ی دیكه بگوازێته‌وه.
ئێستا كۆمپانیای ئیمارات بۆ شه‌حنی ئاسمانی 3 گه‌شتی هه‌فتانه بۆ هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌بات به‌به‌كارهێمانی فڕۆكه‌ی شه‌حنی بۆینگ 777 F كه باری 103 تۆن هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌فه‌ری گه‌شتیاران بۆ هه‌ولێر كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌حنی ئاسمانی ده‌كات بۆ زیاتر له 400 تۆن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌فتانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی A340-300 دابینی ده‌كات كه بریتییه له 13 تۆن له‌هه‌ر لایه‌نێكدا.
