موختاری گەڕەكەكانی كەركوك وازدەهێنن

موختاری گەڕەكەكانی كەركوك وازدەهێنن
17 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- ژمارەیەك لە موختاری گەڕەكەكانی شاری كەركوك دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان رادەگەیەنن و هۆكارەكەشی بۆ ئەو هەڕەشانە دەگەڕێننەوە كە گوایە كراوەتە سەریان.
كامیل ساڵه‌یی، قایمقامیه‌تی شاری كه‌ركوك رایگه‌یدەگەیەنێ كه‌ ژمارەیەک ئه‌نجومه‌ن (موختار)ی شاری كه‌ركوك له‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردوه‌.
قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك گوتیشی \"سێ ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ قایمقامیه‌ت كردوه‌، له‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ و پێشتریش دو موختار كوژراون\"".
قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 6 موختاری شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ كوژراون.
"
Top