نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ كورد له سووريا به مافه‌كانى خۆى بگات
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر پته‌وكردن و فراوانكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان به تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا كرده‌وه و باسيان له گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى گونجاوتر و ميكانيزمى باشتر و كاراتر بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له بواره‌كانى ئابوورى و وزه‌دا كرد.
ڕه‌وشى سياسى و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى توركيا له عيراق بوو. هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسانه و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان گۆڕييه‌وه و نێچيرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتى كرده‌وه له‌وه‌ى كه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به ڕێگه‌ى ديالۆگ و له‌يه‌كگه‌يشتن و به پێى ئه‌و ميكانيزمانه‌ى له ده‌ستوورى عيراقدا ديارى كراون، چاره‌سه‌ر بكرێن. باڵيۆزى توركياش پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى له ڕێگه‌ى ديالۆگ و ده‌ستووره‌وه نيشان دا.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران و باڵيۆزى توركيادا، باس له ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و به تايبه‌تيش پرسى سووريا كرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به مه‌ترسيى ڕه‌وشه‌كه كرد و نيگه‌رانيى هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خوێنه‌ى ڕۆژانه له سووريا ده‌ڕژێت؛ نيشان دا. سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕيارێكدايه كه گه‌لى سووريا له‌باره‌ى دواڕۆژى خۆيه‌وه ده‌يدات و ئه‌وه‌ى به‌لاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه گرنگه، ڕه‌وشى كورده له سووريا كه له هه‌موو مافه‌كانى بێبه‌شه و ده‌بێ به مافه‌كانى خۆى بگات.
