شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌و سه‌ردانه یه‌ك هه‌فته‌ییه هێنا كه بۆ واشنتن و نیویۆرك ئه‌نجامیاندا
له دیداره‌كان چه‌ند پرسێكی گرینگ خرانه‌ڕوو كه په‌یوه‌ست بوون به بارودۆخی هه‌نووكه‌یی عیراق و پرسی ناوچه‌كه به گشتی و به تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌یرانی ئاڵۆزی سوریا.
د. فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی رۆلی به‌رده‌وامی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرده‌وه. به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه پرۆسه‌ی سیاسی توشی ئاڵۆزی هاتووه‌و سووریا دووچاری قه‌یرانێكی گه‌وره. پێویسته ئه‌مه‌ریكا له هه‌نگاوه‌كانیدا هاوسه‌نگی هه‌موولایه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت. هه‌روا ته‌ئكیدی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه له پابه‌ندبوون به ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له پشتگیریه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له بونیاتنانی عیراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و فره‌یی.له‌م باره‌یه‌وه فه‌لاح مسته‌فا گووتی\" ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا بیانی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان یارمه‌تیده‌ر بوونه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته مۆدێلێكی پێشكه‌وتوو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق\""
شانده‌كه چه‌ندین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سیناتۆر جۆن مه‌كین و جۆ لیبه‌رمان و لیندزی گراهام و مایك رۆجه‌رز و ئه‌ندامی كۆنگرێس لۆریتا سانچێز كۆبوونه‌وه. هه‌روا به‌شداریان كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گروپی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ ویڵسن. هه‌روا شانده‌كه چاویان كه‌وت به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌نه‌رالی خانه‌نشین جه‌یمس جۆنز و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
له واشنتن شاندی هه‌رێم چاویان كه‌وت به ژماره‌یه‌ك له به‌پرسانی پێشووی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و دیپلۆماتكار‌و دامه‌زراوه‌ی هزری. هه‌روه‌ها د. فوئاد حوسێن و فه‌لاح مسته‌فا به‌شداریان له دانیشتنێكی تایبه‌ت كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه رێكخرابوو. هه‌روا چاویان كه‌وت به باڵیۆز جیفری فیڵتمان جێگری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی.
په‌یامی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتگیری كردنی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روا حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كات."
