110 پرۆژه‌ى پيشه‌سازى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت..
بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى و كۆنترۆلێكى ته‌واوى ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت له سه‌ر چۆنيه‌تيى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان هه‌بێت، بڕيارى خه‌رجكردنى يه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتيكردن درا. به‌مه‌ش له‌مه‌ودوا چاودێرى و كۆنترۆلێكى ورد و تۆكمه‌ترى ئه‌ندازياريى ده‌زگا و لايه‌نه په‌يوه‌نداره حكوومييه‌كان له سه‌ر چۆنيه‌تيى جێبه‌جێكردن و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان ده‌بێت، به تايبه‌تيش پرۆژه‌كانى كه‌رتى نيشته‌جێبوون و ده‌بيته هۆى له‌به‌رچاوگرتنى باشترى پێوه‌ر و ستانداره‌كان له‌و پرۆژانه‌دا، به‌مه‌ش پرۆژه‌ى بينا و خانوبه‌ره‌ى ڕێكوپێكتر و باشتر له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر په‌يوه‌ست به بوارى نيشته‌جێكردنه‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ليژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕێنمايى تازه‌ى پرۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون، ڕينمايى تازه به شێوه‌يه‌ك ئاماده بكات كه له‌وپه‌ڕى به‌رژه‌وه‌نديى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌تدا بێت بۆ ئه‌وه‌ى به باش‌ترين و فراونترين شێوه سوود به‌و خه‌ڵكانه بگه‌يه‌نێت و ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێ كه بۆ كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نيشته‌جێبوون، لێى چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ ئه‌و ڕاسپاردانه په‌سه‌ند كران كه ليژنه‌ى ئاماده‌كردنى زه‌وى بۆ پرۆژه‌كانى بوارى پيشه‌سازى و كشتوكاڵ و گه‌شتيارى ئاماده‌ى كردبوون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر و ئاسانكارييه‌ك له پرۆسه‌ى دابينكردن و دابه‌شكردنى زه‌وى بۆ پرۆژه‌كانى ئه‌و سێ كه‌رته و وا ده‌كات كه ئه‌و پرۆژانه خێراتر بكه‌ونه وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له بوارى پرۆژه پيشه‌سازييه‌كاندا، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێناندا، بڕيار له سه‌ر ئه‌نجامدانى (110) پرۆژه‌ى پيشه‌سازى درا كه زۆربه‌يان له بواره‌كانى پيشه‌سازيى خوارده‌مه‌نى و كه‌رسته و پێداويستييه‌كانى بيناسازيدان و به‌م بڕياره؛ ئه‌م پرۆژانه ده‌كه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌نجامدانى ئه‌م (110) پرۆژه‌يه؛ ڕۆڵێكى ديار له بنياتنانى ژێرخانى پيشه‌سازى له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گێڕێت و به هه‌زاره‌ها ده‌رفه‌تى كاريش ده‌ڕه‌خسێنێت.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ بڕيار درا ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ياساى نوێى وه‌به‌رهێنان بنێرێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، تا له وێشه‌وه بۆ گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردن بچێته په‌رله‌مان. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌سه‌ندكردنى ياساى نوێى وه‌به‌رهێنان ببێته هانده‌رێك بۆ ڕاكێشانى زياترى وه‌به‌رهێنه‌رانى بيانى و ناوخۆيى و له پێناو بره‌ودان و گه‌شه‌سه‌ندنى باشتر و فراونترى بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان؛ ئاسانكاريى زياتر پێشكه‌ش بكات.
