سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا ده‌كات
16 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سەرۆكى هەرێمى كوردستان كۆتایى ئەم مانگە سەردانى توركیا دەكا و بەشدارى كۆنگرەى پارتى داد و گەشەپێدان دەكات كە بڕیارە بە ئامادەبوونى ژمارەیەكى زۆر لە سەرۆكى وڵاتانى جیهان لە ڕۆژى 30ى ئەم مانگە بەڕێوە بچێ.

ڕۆژنامەى حورییەتى توركى لە هەواڵێكدا بڵاوى كردەوە، پارتى داد و گەشەپێدان بۆ بەشداربوونى كۆنگرەى پارتەكەى كە لە 30ى ئەم مانگە بەڕێوە دەچێ، داوەتنامەى ئاراستەى ژمارەیەكى زۆر لە سەرۆكى وڵاتانى جیهان كردووە و لە وچوارچێوەیەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی ئامادەى كۆنگرەكە دەبێ.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ مەسعوود بارزانى لە وەڵامدا بە پارتى داد و گەشەپێدانى ڕاگەیاند كە ئامادەیە بەشدارى كۆنگرەكە بكات.

بۆ بەشداربوونى كۆنگرەكە داوەتنامە ئاراستەى باراك ئۆباما سەرۆكى ئەمەریكا، ئەنجێلا مێركڵ سەرۆكى ئەڵمانیا و سەرۆكى فڕەنسا و وڵاتانى یەكەتی ئەوروپا و ، ڤیلادمیر پۆتین سەرۆكى ڕوسیا و سەرۆكە تازەكانى وڵاتە عەرەبییەكان كە دواى بەهارى عەرەبى بوونە بە دەسەڵات و پارتى كۆمنیستى چین كراوە.
Top