دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی پێنجه‌م رۆژی شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا
له یه‌كه‌مین دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆنی بلینكین راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شاندی هه‌رێمی كوردستان باسیان له ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردوو ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكاو ئاكامی دیدار‌و چاوپێكه‌تنه‌كانیان خسته‌ڕوو. هاوكات باس له دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه كرا‌و ئه‌و قه‌یران ئاسته‌گانه باسیان لێوه‌كرا كه بوونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عیراق، شاندی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ئه‌و رێكه‌وتننامانه كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا و ته‌واوی قه‌یرانی سیاسی له عیراق.
تۆنی بلینكین پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكای دووپاتكرده‌وه به په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری عیراق ده‌كات به شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق له پرۆسه‌كه‌دا به‌شداربن. هاوكات تیشكی خسته سه‌ر میكانیزمی كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌وڵاتان و گووتی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست ناخاته ناو كاروباری كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵكو كۆمپانیاكان خۆیان بریاری كاركردنی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه شاندی هه‌رێم سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌رووی په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و بازاڕی ئازاد و پیشه‌سازی نه‌وت خسته‌ڕوو. د. فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستووره‌و ئامانجیش تێیدا به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری وڵات و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانیه بۆ هاوڵاتیان.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی له سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا كرد‌و ئاكامی سه‌ردان و رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی شاندی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی له هه‌رێم كارده‌كه‌ن به ئاماده‌بووان راگه‌یاند. هه‌روا گووتی ئه‌م هه‌نگاوه پێشكه‌وتنێكی تازه‌یه له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی سوریا‌و ئاكام ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و قه‌یرانه كرا له‌ڕووی سیاسی و مرۆیی و ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی پیران (سه‌نات) كۆبوونه‌وه. له دیداره‌كه‌دا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و قه‌یرانی سیاسی عیراق و بارودۆخی ئاڵۆزی سوریا دووپاتكرایه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه شاندی هه‌رێم ئاماژه‌یان به پابه‌ندن نه‌بوونی حكومه‌تی فیدراڵ كرد به ده‌ستووری عیراق وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی سه‌هه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كان.
دواتر ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی هاتنی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرا. شاندی هه‌رێم ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه داهاتی نه‌وتی كوردستانیش بۆ ته‌واوی عیراقه‌و حكومه‌تی فیدڕاڵ خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌نارده‌و داهاته‌كان ده‌كات. هاوكات ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئیمزاش كراون به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری وڵات بووه، بۆیه هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ كه رێگه له په‌ره‌پێدانی سامانی نیشتمانی بگرێت.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوایین گۆڕانكاری له‌ڕووی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ پرسه‌كان پێكه‌وه كاركردن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان.
هه‌ر له دیداره‌كه باس له‌و گه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنانه كرا كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه. هاوكات تیشك خرایه سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له هه‌رێم.
له درێژه‌ی دیداره‌كانیان له واشنتن شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆز كارلۆس باسكاڵ نێرده‌ی تایبه‌تی و رێكخه‌ری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئاموس هۆستن جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دیپلۆماسیه‌تی وزه كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی قۆناغی زۆری بڕیوه له‌ڕووی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان. شاندی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو گه‌لانی عیراق تێیدا سوودمه‌ند بن.
د. فوئاد حوسێن باسی له دوایین رێكه‌وتنی كاتی كرد له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا سه‌باره‌ت به پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. ئه‌و رێكه‌وتنه له ئاكامی سه‌ردانی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان هات بۆ به‌غدا. سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گرینگ وه‌سف كرد له رێی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرسه‌كان.
هه‌ردوولا پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوورو گرتنه‌به‌ری دیالۆگیان به رێگه‌ی چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی دانا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسه‌كان.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به‌شداریان له مێزگردێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له شرۆڤه‌كاری سیاسی و بیرمه‌ند ئاماده‌بوون.
له مێزگرده‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان باسیان له مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م بونیاتنانی عیراقی تازه كه خۆی له دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه ژیان و هاوبه‌شی كردنی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی داهات به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌بینێته‌وه.
شاندی هه‌رێم به راشكاوی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیان به سیاسه‌توان و شرۆڤه‌كارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان. هاوكات باس له میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان كرا ئه‌ویش كاركردن به‌یه‌كه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو رێكه‌وتننامه‌كان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی مێزگرده‌كه‌دا باس له ره‌وشی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری قه‌یرانی سوریا له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی كرا. شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌رێمیان خسته‌ڕوو له‌مه‌ر ئه‌و پرسه‌و هیوایان خواست كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چالاكتر به‌هانای گه‌لانی سوریا بچن و له‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تیانه ده‌ربازیان كه‌ن. هاوكات باس له ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێم و ئاینده‌ی گه‌لی كورد له‌و وڵاته كرا.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باربارا لیف جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد به‌هۆی كوژرانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا و چه‌ند دیپلۆماتێكی ئه‌م وڵاته و هاوخه‌می خۆیان له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ریه‌كان تۆماركرد.
شاندی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هیوایان خواست كۆمپاو وه‌به‌رهێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونیان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
هه‌ردوولا باسیان له ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد. شاندی هه‌رێم ئاماژه‌یان به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵیهێناوه له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات و سه‌قامگیری و ئاسوده‌یی هاوڵاتیان.
هه‌روا باسیان له رۆلی كورد كرد له دوای رووخانی رژێم له بونیاتنانه‌وه‌ی وڵات و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو دووباره پێكهێنانی سوپای عیراق. له‌م رووه‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێ عیراقی فیدرال دیموكرات و فره‌یی بێت و هه‌موو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كان به‌شدار بن له پرۆسه‌ی سیاسی و داهاتی وڵاتیش به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
شاندی هه‌رێم باسیان له بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كرد، هاوكات باس له پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و كاركردنی كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێم كرا. له‌م رووه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه كرایه‌وه كه په‌یوه‌سته به زیادكردنی داهاتی عیراق و باشكردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان.
پاشان شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆز میلانی ڤارڤیر به‌رپرسی كاروباری كێشه‌كانی ئافره‌ت له جیهان كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو میلانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و داتا‌و ئامارانه نیشاندا كه ئاماژه‌ن بۆ بایه‌خدانی حكومه‌تی هه‌رێم به توانا‌و لێهاتوویی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا. به‌ڕێزیان گووتی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی باشی بڕیوه له پێناو بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی مۆدێرن.
شاندی هه‌رێمی كوردستان وێڕای نیشاندانی سوپاسگوزاری، ئاماژه‌یان به پێگه‌و رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای كوردستان و به‌شداری كارایان كرد له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه.
هه‌ردوولا باسیان له گرینگی بایه‌خدان به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد و هیوایان خواست به‌یه‌كه‌وه بتوانن به‌رنامه‌یه‌ك دابڕێژن بۆ زیاتر پته‌وكردنی پێگه‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای كوردستان.
شاندی هه‌رێم باسیان له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی كرد له‌ڕووی بایه‌خدان به مافه‌كانی ئافره‌ت و رێگه گرتن له هه‌ر توند‌و تیژیه‌ك كه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بكرێت.
