داوا دەکرێت هاوشانى دەزگاى جینۆساید، دەزگای بەڵگە و تاوانیش دابمەزرێت
گوتەبێژى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ، فوئاد عوسمان، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: هەڵمەت و کارەکانى بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی رژێمى بەعس کە لە کۆتایى سەدەى رابردوو بەرانبەر بە گەلى کورد ئەنجامى دان لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات بەردەوامین و هەنگاوى باشمان بڕیوە و بۆ بە دۆکیۆمێنتکردن و رێکخستنى هەموو ئەو کارانە داواى دامەزراندنى دەزگاى جینۆسیادمان کرد کە ئێستا رەزامەندى لەسەر دەربڕاوە و بۆ کارئاسانى کارەکانى ئەو دەزگایەش پێشنیارى ئەوەمان داوەتە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کە دەزگاى بەڵگەو تاوانیش دابمەزرێت\".
فوئاد عوسمان رونیشیکردەوە، ئەو دەزگایانە ئێستا ئامادەکارى پێکهێنانى ستافەکەیان و جۆرو میکانیزمى کارەکەیان دەکرێت کەلە ناوەوە و دەرەوە دەبێت و لەکەسانی شارەزا لە بواری جینۆساید دەبن ."
