سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمەی کرد کە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کردووە
لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە:
\"به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێك كه تیایدا سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ كراوه ، كاردانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی له جیهانی ئیسلامه‌تیدا لێكه‌وتۆته‌وه ، ئێمه هه‌ر سوكایه‌تیه‌ك به پیرۆزییه‌كانی ئایین، كه هه‌ست و سۆز و باوه‌ری مرۆڤه‌كان بریندار ده‌كات، ئیدانه ده‌كه‌ین ، وه‌ك چۆن هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كیش كه له دژی به‌ها و بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وە\""
پێویسته هه‌مووان رێز له به‌ها و پیرۆزییه ئاینیه‌كانی یه‌كتری بگرن و خۆیان له كار و كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی بپارێزن كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئاینیه‌كان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانن .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان"
