دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی چواره‌م رۆژی شاندی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن
له یه‌كه‌مین دیداریان شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا كوردستان باسیان له ده‌رفه‌ته‌كانی كار‌و وه‌به‌رهێًنان و یاسای وه‌به‌رهێنان و ئه‌و بوارانه كرد كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جه‌نه‌ڕاڵ جیم جۆنز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كی وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل و ماراسۆن و ئێكسێپت ئینه‌رگی ئاماده‌بوون، شاندی هه‌رێمی كوردستان باسیان له سیاسه‌ت و تێڕوانینی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ كۆمپانیا جیهانیه‌كان له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
جه‌نه‌ڕاڵ جیم جۆنز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان كه دۆستێكی دێرین و ئاشنایه‌تیه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پۆخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئامانجی ئه‌نجومه‌نه‌كه پێشكه‌ش كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان پشتگیری له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هانی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن كه بێن له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن. هه‌روا گووتی هه‌رێمی كوردستان به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئێمه‌ش پشتگیری له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ده‌كه‌ین.
له به‌رامبه‌ردا شاندی هه‌رێمی كوردستان وێڕای نیشاندانی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڕوونی باسیان له هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی دروستی حكومه‌تی هه‌رێم كرد له‌ڕووی كرانه‌وه به رووی جیهان و سیاسه‌تی پیشه‌سازی نه‌وت و وزه و راكێشانی وه‌به‌رهێنان. هاوكات ئاماژه‌یان به‌و ده‌رفه‌تانه كرد كه ده‌خوازن كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان له هه‌رێم كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیشكیان خسته سه‌ر ئاسانكاریه‌كان و گوتیان ده‌رگای هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌یه. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه باس له هاتنی شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان بو هه‌رێم كرا له داهاتوو.
هه‌مان رۆژ به‌ڕێزان دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جابر حه‌بیب جابر باڵیۆزی عیراق له واشنتن كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی سیاسی عیراق و بارودۆخی ناوچه‌كه كرا.
هه‌ردوولا باسیان له‌و پرسانه كرد كه تا ئێستا له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، هاوكات ئاماژه‌یان به‌و هه‌وڵانه كرد كه ئێستا له‌ئاران بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان. هیوایان خواست كه بارودۆخی عیراق و سه‌رجه‌م پرس و قه‌یرانه‌كان به دیالۆگ و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
دواتر شاندی هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌یڤد پۆڵاك سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ پرسه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك و به‌ڕێزان مایكڵ نایتس و سۆنه‌ر كاگابتا و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عیراق جه‌یمس جیفری كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی گرینگی ستراتیژی و هه‌نووكه‌یی خرانه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. شاندی هه‌رێم باسیان ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ئاوه‌دانی پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كان كرد، دواتر تیشكیان خسته سه‌ر پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا وه‌ك ماده‌ی 140 و پرسی پێشمه‌رگه و یاسای نه‌وت و غاز و هاوبه‌شی كردنی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و له‌شكركێشیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای عیراق بۆ ناوچه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. له‌م رووه‌وه دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسانه چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌وا پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عیراق ده‌چێته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو.
هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان بۆ قه‌یرانی سیاسی عیراق و مه‌ترسی پشتگوێ خستنی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانیان له پرۆسه‌ی سیاسی خسته‌ڕوو. هاوكات باس له بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ره‌وشی ئه‌مڕۆی سوریا به‌تایبه‌تی كرا. له‌م باره‌یه‌وه شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌رێمیان له‌مه‌ڕ بارودۆخی سوریا‌و ئاكام ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه‌م ئاینده‌ی گه‌لی كورد له‌و وڵاته خسته‌ڕوو.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمان جۆ ویڵسن هاوسه‌رۆكی گروپی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه له هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی دیموكرات و كۆماریه‌كان كۆبوونه‌وه، له دیدارێكدا كۆنگرێسمان جۆ ویڵسن پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رجارێك سه‌ردانی كوردستانی كردووه پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری زیاتری بینیوه. له‌م رووه‌وه گووتی هه‌رێمی كوردستان دورگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیره له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ته‌نگژه‌و ئاڵۆزی.
به‌ڕێزیان گووتی ئێمه وه‌ك گرووپی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان پشتگیری له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌مه‌ڕ ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێم.
دواتر شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م گروپه‌یان به‌رز نرخاند كه رۆلیان هه‌بووه له گه‌یاندنی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه‌كان بۆ كۆنگرێس و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم و هاندانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، شاندی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا كه ئه‌وان وه‌ك دۆستێكی نزیكی گه‌له‌كه‌مان له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كارده‌كه‌ن.
هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له بایه‌خی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكاو هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و تیشكیان خسته سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و سوریا‌و ناوچه‌كه.
