شاندێكی پەرلەمانى كوردستان بەسەردانێك گەیشتە كەركووك

شاندێكی پەرلەمانى كوردستان بەسەردانێك گەیشتە كەركووك
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا) ـ كەمێك بەر لە ئێستە شاندێكی باڵاى پەرلەمانى كوردستان بەسەرۆكایەتیی ئەرسەلان بایز سەرۆكى پەرلەمان و حەسەن محەمەد جێگری سەرۆك و چەند ئەندام پەرلەمانێك گەیشتنە شارى كەركووك.
پەیامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) رای گەیاند، شاندی پەرلەمانى كوردستان كە تێیدا سەرۆكى زۆرینەى بارستەكانى ناو پەرلەمان بەشدارن لەلایەن نەجمەدین كەریم پارێزگە كەركووكەوە پێشوازیان لێ كرا.

پتر گوتى، چاوەڕوان دەكرێ شاندى پەرلەمانى كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى كەركووك كۆبوونەوە و دیدار ئەنجام بدەن، هەروەها پێشبینی دەكرێ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ پارێزگەى كەركووك ساز بكرێ.
Top